یاساکان و مەرجەکانی بەکارهێنان

یاساکان و مەرجەکانی بەکارهێنان

بەکارهێنانی وێب سایتەکەمان

کارخوازان دەتوانن لە ڕێگای وێبسایتەکەمانەوە بەدوای کاردا بگەڕێن و پێشکەشی ئەو کارانەی بکەن کە ئارەزووی دەکەن.

پێویستە ئەم وێب سایتە لە چوارچێوەی یاسادا بەکاربهێنرێت کاتێک بەدوای کاردا دەگەڕێیت و پێشکەشی ئەو کارانەی دەکەیت کە ئارەزووی دەکەیت. لە هیچ بارودۆخێکدا هەوڵی لاوازکردنی ئەمنیەتی سایتەکە یان زانیارییەکانی ناوی نەدەیت. بەتایبەت، نابێت هەوڵی چوونە ناوەوەی وێب سایتەکە بدەیت بەشێوەی نایاسایی، گۆڕانکاریکردن یان سڕینەوەی زانیاری کە ڕێگات پێ نەدراوە، لۆد خستنە سەر وێب سایتەکە لە ڕێگای سپام و فلەدینگ، بەکارهێنانی هەر ڕێگایەک یان ئامێرێک بۆ تێکشکاندن و دواخستن و قورسکردنی وێب سایتەکە و زیان گەیاندن پێی.

بەرپرسیار دەبیت لە دڵنیابوونەوە لەوەی کە سەرجەم ئەو زانیارییانەی تۆمارت کردووە ڕاستن و ساختە نین،  وەک زانیاری کەسی دەربارەی خۆت و تواناکانت؛ پێویستە زانیارییەکان دروست بن و فریودەر نەبن و نوێ کرابێتنەوە و وشەی زبر و نەشیاو و نایاسایی تێدا نەبێت.

ئەرکی تۆیە کە وێب سایتەکە لە چوارچێوەی یاساکانی بەکارهێنان بەکاربهێنیت، بەپێچەوانەوە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن یوماچەوە ئەکاونتەکەت دەسڕێتەوە.

لینکی سایتی تر

لە وێب سایتەکەدا هەندێک لینکی سایتی دیکە دادەنرێت  بەهیوای سودگەیاندن پێتان کە خاوەنەکانیان هیچ پەیوەندییەکی کەسی یان بازرگانییان نییە لەگەڵ ئێمەدا. یوماچ بەرپرسیار نابێت لە پێداچوونەوەی ناوەرۆکی ئەو سایتانە و گەرەنتیدان کە ئەو لینکانە لە کاردا ماون و نوێکراونەتەوە. بەکارهێنانی هەر یەکێک لەو لینکانە بە تەواوەتی لەسەر بەرپرسیاریتی خۆتە.

گۆڕانکاری یان کارانەبوونی وێب سایتەکە بەشێوەی کاتی

هەموو هەوڵێک دراوە تا وێب سایتەکە بەشێوازێکی باش کار بکات و ستانداردەکانی وێب سایتەکە بە بەرزی بمێنێتەوە و بەردەوامی پێ بدرێت، بەڵام ئینتەرنێت بێ گرفت نابێت، ڕەنگە هەڵە یان دواکەوتن لە هەر کاتێکدا بێت ڕووبدات.

یوماچ بەرپرسیار نابێت لەوەی وێب سایتەکە بە شێوازێکی کاتی کارا نەبێت بەهۆی چاکسازی تێیدا یان بابەتی تەکنیکییەوە کە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نەبێت.

دەکرێت یاسا و ڕێنماییەکانی وێب سایتەکە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت و بە بێ ئاگادارکردنەوەتان یاسا و ڕێنمایی نوێ جێگەی بگرێتەوە.  جاری دواتر کە وێب سایتەکە بەکاردەهێنیت وا دادەنرێت کە بە یاسا و ڕێنماییە نوێیەکان ڕازی بوویت.

ئەو زانیارییانەی لەلایەن تۆوە پێشکەش کراوە

ئێمە ئەو زانیارییانەی لەلایەن تۆوە پێشکەش کراوە بەکاری دەهێنین و شیکردنەوەی بۆ دەکەین بۆ باشترکردنی پرۆسەی کارەکانی دامەزراندن لە یوماچ.  لەو زانیارییانەی پێشکەشت کردووە زانیاری کۆدەکرێتەوە بۆ ئەوەی شیکردنەوەی باشتر بۆ بەکارهێنەرەکانمان بکەین بۆ ئەو مەبەستەی لە ڕێگای ئەو شیکردنەوەوە خزمەتگوزارییەکەنمان باشتر بکەین. ڕەنگە ئەم جۆرە زانیارییانە بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنی سێیەم دا بەکاربهێنین بۆ یارمەتیدانمان لەو ئامانجانەی ئاماژەیان پێکردووە.

وشەی تێپەڕ و پاراستنی

بۆ ئەوەی خۆت تۆمار بکەیت لە وێب سایتەکەمان دا پێویست دەکات ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی تایبەت بە خۆت بەکاربهێنیت. تەنها خۆت بەرپرسیار دەبیت لە چۆنێتی بەکارهێنان و هەڵگرتن و پاراستنی وشەی تێپەڕی ئەکاونتەکەت، کە پێویستە بە بەردەوامی بەشێوەیەکی پارێزراو هەڵبگیرێت و نەدرێت بە کەسانی تر.

پێویستە دەست بەجێ ئاگادارمان بکەیتەوە ئەگەر پێت وابوو وشەی تێپەڕەکەت لەلایەن کەسێکی ترەوە زانراوە یان ڕەنگە بەبێ ڕەزامەندی خۆت کەسێکی تر بەکاری بهێنێت. یوماچ بەرپرسیار نیە لە هەر بەکارهێنانێکی نەشیاوی ئەکاونتەکەت کە بەهۆی ئاشکرابوونی وشەی تێپەڕەکەتەوە لەلای کەسانی تر ڕوو بدات.

مافی لەبەرگرتنەوە

هەموو ئەو زانیارییانەی لە وێب سایتەکەدایە – سەرجەم تایبەتمەندی و لۆگۆ و زانیارییەکانی- مافی لەبەرگرتنەوە و بەکارهێنانی پارێزراوە بۆ یوماچ. دەتوانیت بابەتەکانی وێب سایتەکە بۆ سودی خۆت بەکاربهێنیت بەڵام لەبەرگرتنەوەی بۆ کاری بازرگانی ڕێگەپێنەدراوە.

بەرپرسیارێتی

ڕازیت بەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەک نەخەیتە سەر یوماچ کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی وێب سایتەکەوە ڕووبدات لەلایەن تۆوە.

وە پێویستە دەست بەجێ ئاگادارمان بکەیتەوە ئەگەر کەسێک هەڕەشەی لێ کردیت کە پەیوەندیداربێت بە بەکارهێنانی وێب سایتەکەمانەوە.

پەیوەندیمان پێوە بکە

سلێمانی - بەرامبەر ئەمنە سورەکە - تەلاری فارمسی - نهۆمی سێ

07704084432

info@umatch-iraq.com

شێوازەکانی کارکردن