ياريدەدەرى كەسيى 2797 جار بینراوە78 داواکاری بۆ نێردراوە

 وردەکاری کار:

پێويستمان بە ياريدەدەرێكى كەسيى هەيە كە بتوانێت كاروبارى سكرتێرى و ئيداريى لە كاتى خۆيدا جێبەجێ بكات. لەگەڵ بەڕێوەبەردا لە نزيكەوە كاردەكات لەسەر كاروبارى ڕۆژانە و ڕێكخستنى پەيوەندييەكانى بەڕێوەبەر.

ئەرک و لێپرسراوێتی:

  • وەك خاڵى پەيوەنديكردن لە نێوان بەڕێوەبەر و ستافى ناو دامەزراوە هەروەها دەرەوەى دامەزراوە كار دەكات.
  • وەڵامدانەوەى تەلەفۆن و سەرپەرشتيكردنى كاروبارى پۆستە و پەيوەندييەكان.
  • بەدەمەوەچوونى داواكارييەكان لە كاتى خۆيدا.
  • نووسينى ژۆرناڵى ڕۆژانە و دياريكردنى كاتى كۆبوونەوە و سەرپەرشتيكردنى كاتى چاوپێكەوتنەكان.
  • ڕێكخستنى هاتوچۆ و هۆتيل و كاروبارى گەشت و سەفەر.
  • نووسينەوەى ناوەرۆكى كۆبوونەوەكان.
  • دابينكردنى پێداويستى ناو ئۆفيس.
  • ئامادەكردنى ڕاپۆرت و پريزێنتەيشن.
  • ئامادەكردن و ڕێكخستنى سيستەمى فايلاتى ناو ئۆفيس.

مەرجەکانی وەرگرتن:

  • ئەزموونى كاركردن وەك ياريدەدەرى كەسيى.
  • زانيارى لەسەر شێوازى بەڕێوەبردن و كاروبارى ئۆفيس.
  • بەكارهێنانى بەرنامەكانى مايكرۆسۆفت ئۆفيس.
  • ئينگليزى زۆر باش بزانێت، زانينى عەرەبى چانسى زياتر دەداتە كانيد.
  • كەسێكى وردەكار بێت لە بەڕێوەبردنى كات و كاروبارەكانيدا.
  • بتوانێت لە يەك كاتدا چەند كارێك پێكەوە بكات و كارەكانى ڕۆژانەى بە پێى گرنگييان ڕيزبەندى بكات.
  • تواناى نووسين و ئاخاوتنى زۆر باشى هەبێت.
  • نهێنى پارێز بێت.
  • هەبوونى بڕوانامە چانسى كانديد زياتر ئەكات.
  • کاتی پێشکەشکردن بۆ ئەم کارە تەواوبووە
ئەم کارە بڵاوبکەرەوە
دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و پرۆفیشناڵە لە بواری هەلی کار، دابینکردنی ستافی لێهاتو بۆ کۆمپانیاو دامەرزاوەکان.
زانیاری
  • ناونیشان سلێمانی - بەرامبەر ئەمنە سورەکە - تەلاری فارمسی - نهۆمی سێ
  • ژ.مۆبایل 07704084432
  • info@umatch-iraq.com
هاوڕێمان بە

پەیوەندیمان پێوە بکە

سلێمانی - بەرامبەر ئەمنە سورەکە - تەلاری فارمسی - نهۆمی سێ

07704084432

info@umatch-iraq.com

شێوازەکانی کارکردن