لێپرسراوی ماركێتینگ 2245 جار بینراوە32 داواکاری بۆ نێردراوە

 وردەکاری کار

پێویستمان به لێپرسراوی ماركێتینگ (بەبازاڕ کردن) هه‌یه-(ڕەگەزی نێر) بۆ ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی کاروباری بازاڕکردنی کۆمپانیا.

ئەرک و لێپرسراوێتی:

  • بەشداریکردن لە جێبەجێکردنی بەرنامەڕێژی مارکێتینگ‌.
  • یارمەتیدانی بەڕێوەبەری مارکێتینگ لە سەرپەرشتیکردنی کارەکانی.
  • ڕێکخستن و ئامادەبوون لە کار و چالاکیەکانی مارکێتینگ بۆ برەودان بە داواکاری لەسەر کار.
  • پێشکەشکردن، پەرەپێدان و فرۆشتنی خزمەتگوزاریەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی مشتومڕی ژیرانە لەگەڵ کڕیارەکاندا.
  • دروستکردن و گەشەپێدان و ڕێکخستنی پەیوەندی باش لەگەڵ کار و کڕیارەکان.
  • پلاندانان بۆ بانگەشەی خزمەتگوزاریەکان لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە (سۆشیاڵ میدیا و بروشەر)ەوە.
  • ئامادەکردنی ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکانی مارکێتینگ و سەرپەرشتیکردنیان.
  • گەڕان دۆزینەوەی هەلی باش لەبواری مارکێتینگدا بۆ پەرەپێدان و گەشەکردن.

مەرجەکانی وەرگرتن:

  • ئەزموونی کارکردنی لەبوای مارکێتینگ یاخو بوارێکی نزیک لە مارکێتینگدا هەبێت.
  • تەکنیک و ڕێساکانی مارکێتینگ زۆر باش بزانێت.
  • تێگەیشتنی باشی هەبێت لە تەکنیکی گەڕانی لە بازاڕدا و میتۆدی و هەڵسەنگاندی ئامار و زانیاری.
  • زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی باشبزانێت.
  • شارەزایی هەبێت لە بواری بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.
  • تێگەیشتنی چۆنیەتی کارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و وێبساتی هەبێت.
  • توانای ئاخوتن و مامەڵەکردنی باشی هەبێت هەبێت لەگەڵ خەڵکدا.
  • ئاگایی داهێنان و بانگەشی بازرگانی هەبێت.
  • توانایی کارکردنی هەبێت لە تیمدا.
  • خاوەنی بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لە بواری مارکێتینگ، کارگێڕی کار یاخود بوارێکی نزیک لێیان.
  • کاتی پێشکەشکردن بۆ ئەم کارە تەواوبووە
ئەم کارە بڵاوبکەرەوە
دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و پرۆفیشناڵە لە بواری هەلی کار، دابینکردنی ستافی لێهاتو بۆ کۆمپانیاو دامەرزاوەکان.
زانیاری
  • ناونیشان سلێمانی - بەرامبەر ئەمنە سورەکە - تەلاری فارمسی - نهۆمی سێ
  • ژ.مۆبایل 07704084432
  • info@umatch-iraq.com
هاوڕێمان بە

پەیوەندیمان پێوە بکە

سلێمانی - بەرامبەر ئەمنە سورەکە - تەلاری فارمسی - نهۆمی سێ

07704084432

info@umatch-iraq.com

شێوازەکانی کارکردن