بەڕێوەبەرى ڕێستۆرانتى هۆتێل 3228 جار بینراوە25 داواکاری بۆ نێردراوە

 وردەکاری کار:

پێويستمان بە كەسێكى لێ هاتوو و خاوەن ئەزموونە بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى ڕێستۆرانت لە هۆتێلدا، كارى ئەو كەسە بەڕێوەبردنى هەموو كارەكانى ڕێستۆرانتەكەيە وەك يەكەيەكى سەربەخۆ لە هۆتێلەكە، هەروەها دەبێت لەوە دڵنيا ببێتەوە كە هەموو كاروبارەكانى ڕێستۆرانتەكە بە شێوەيەكى پيشەييانە بەڕێوە دەچن و، ڕەزامەنديى ميوانەكان بە دەست بهێنێت، ئەويش بە كاركردن لەسەر ستاندەرەكانى كێمپينسكى، لە ڕێى پلاندانان، ڕێكخستن، ئاراستەكردن و، ڕاهێنانى ستافەكە و، كۆنترۆڵكردنى جۆرى خواردن و خواردنەوەكان.

ئەرک و لێپرسراوێتی:

  • ڕێكخستنى كاروبارى ڕۆژانەى ناو ڕێستۆرانت و چێشخانە.
  • پێشكەشكردنى باشترين خزمەتگوزاريى و بەدەستهێنانى ڕەزامەنديى كڕيار.
  • بە شێوەيەكى كاريگەر مامەڵە لەگەڵ سكاڵاى كڕيارەكاندا بكات.
  • پێداچوونەوەكردن بە شێوەيەكى دەورى و بۆ جۆر و چييەتى خواردنەكان.
  • ڕێكخستن و سەرپەرشتيكردنى شيفتەكان.
  • پێداچوونەوەكردن بۆ ئاستى كارى ستافەكەى و پێدانى سەرنج و تێبينى بۆ باشتركردنى بەرهەم.
  • پێشبينى كردن بۆ پێداويستى داهاتووى ڕێستۆرانت، لە: كەل و پەل، پێداويستى ناو چێشتخانە، پێداويستى پاكژكارى.
  • دڵنيابوونەوە لە پابەند بوون بە مەرجەكانى پاك و خاوێنى و سەلامەتى.
  • پارێزگارى كردن لە ناو و ناوبانگى چێشتخانە، هەروەها هەوڵدان بۆ باشتركردنى.
  • كۆنترۆڵ كردنى خەرجى بەڕێوەبردن و ڕێگريكردن لە بەفيڕۆدان.
  • ئامادەكردنى ڕاپۆرتى هەفتانە، مانگانە و ساڵانە بۆ داهات و خەرجى.
  • ڕاهێنانى ستافى حازرى و ستافى نوێ لەسەر شێوازى گونجاوى پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى.
  • دانان و جێبەجێكردنى ڕێنمايى و پرۆتۆكۆڵ بۆ بەردەوام دان بە كارى ڕێستۆرانت لە داهاتوودا.

مەرجەكانی وەرگرتن:

  • ئەزموونى پێشووترى وەك بەڕێوەبەرى ڕێستۆرانت هەبێت، يان بەڕێوەبەرى شوێنى گەشت و گوزارى.
  • ئەزموونى پێشووترى وەك بەڕێوەبەر هەبێت لەگەڵ پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى كڕيار
  • جگە لە زمانى كوردى، ئينگليزى زۆر بە باشى بزانێت، زانينى زمانى تريش چانسى زياتر دەكات.
  • زانيارى و شارەزايى وردى هەبێت لەسەر جۆرەكانى خواردن و خواردنەوە، هەروەها تواناى باسكردنى ناوەرۆكى جۆرى خواردنەكانى هەبێت بۆ كڕيار و هەروەها بۆ ستافەكەشى.
  • ئاشنايەتى لەگەڵ سيستەمى ئەلكترۆنى بەڕێوەبردنى ڕێستۆرانتى هەبێت، بۆ نموونە: داتابەيسى مايكرۆس.
  • تواناى هەڵس و كەوتكردن لەگەڵ خەڵكيدا، هەروەها كەسێكى هاندەر بێت.
  • تواناى بەڕێوەبردنى حسابات.
  • بەكالۆريۆس لە بەڕێوەبردنى كار، ياخود بەڕێوەبردنى گەشت و گوزارى.
  • ڕەگەزى نێر بێت.
  • کاتی پێشکەشکردن بۆ ئەم کارە تەواوبووە
ئەم کارە بڵاوبکەرەوە
دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و پرۆفیشناڵە لە بواری هەلی کار، دابینکردنی ستافی لێهاتو بۆ کۆمپانیاو دامەرزاوەکان.
زانیاری
  • ناونیشان سلێمانی - بەرامبەر ئەمنە سورەکە - تەلاری فارمسی - نهۆمی سێ
  • ژ.مۆبایل 07704084432
  • info@umatch-iraq.com
هاوڕێمان بە

پەیوەندیمان پێوە بکە

سلێمانی - بەرامبەر ئەمنە سورەکە - تەلاری فارمسی - نهۆمی سێ

07704084432

info@umatch-iraq.com

شێوازەکانی کارکردن